پارێزەرانی ئۆجالان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن

پارێزەرانی ئۆجالان بە مەبەستی دیداری موەکیلەکەیان، بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ژووری یاسایی سەدە، ئەمڕۆ ڕەزان سارجا و نەورۆز ئویسال، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە لە تویتەرەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە، کە هەردوو پارێزەر بەڕێکەوتوون و لە داهاتوودا زانیاریی بۆ ڕایگشتی بڵاودەکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە، دوایین دیدارەکانی ئۆجالان و پاریزەرانی، ٢ و ٢٢ی مانگی ٥ی ئەمساڵ بوو.

س.ح