پارێزەرانی ئۆجالان داواکاری دیداریان پێشکەشکرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بۆ ئەوەی سەردانی بریگرتەکەیان لە ئیمڕالی بکەن، داواکاری دیداریان پێشکەشکرد.


ڕازییە تورگوت، ڕێزان ساریجە، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز، بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، سەردانی داواکاری گشتی بۆرسایان کرد.

دوایین چاوپێکەوتنی پارێزەرانی ئۆجالان نەورۆز ئۆیسال و ڕێزان ساریجە لە ٧ی مانگی ٨ی ئەمساڵ بوو، لەو کاتەشەوە تا ئێستا ڕێگا نادرێت پارێزەران و کەسوکاری ئۆجالان سەردانی ئیمرالی بکەن.

ب.ش