پارێزەرانی ئۆجالان داواکاری دیداریان پێشکەش کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بەمەبەستی سەردانیکردنی ئیمڕالی داواکاری دیداریان پێشکەش کرد.


ڕازییە تورگوت، ڕێزان ساریجە، سەبری کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بەمەبەستی چاوپێکەوتن بە بریگرتەکەیان سەردانی داواکاری گشتی کۆمارییان لەبۆرسا کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان پاش ٨ ساڵ، ڕۆژی ٢ و ٢٢ی مانگی ٥ ، ١٢ی حوزەیران، ١٨ی حوزەیران و هەرە دواییش لە ٧ی ئاب-ی ئەمساڵ چاویان بە بریگرتەکەیان کەوت.

ب.ش