پارێزەران بۆ چوونە ئیمرالی داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بۆ ئەوەی بچنە زیندانی دورگەی ئیمرالی بریگرتەکەیان ببینن، داواکارییان پێشکەش کرد.


ئەمڕۆ، هەریەک لە نەورۆز ئۆیسال، فایک ئۆزگور، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بۆ دیدار لەگەڵ بریگرتەکەیان داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بۆرسا كرد.

نەورۆز ئۆیسال و ڕێزان ساریجا پارێزەرانی ئۆجالان، دوای ٨ساڵ، لە ٢ی مانگی ٥ و ١٢ی مانگی٦ و ١٦ی ٦ و دواترینیان لە ٧ی مانگی ی٨ ئەمساڵ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامدا.

لە ٧ی مانگی ٨ی ئەمساڵەوە ڕێگە نادرێت پارێزەرانی ئۆجالان چاوپێکەوتن لە ئیمڕالی ئەنجام بدەن و بەهیچ شێوەیەکیش وەڵامی داواکاری دیداری ئیمڕاڵی نادرێتەوە.

د.ع