پارێزەران داوای بینینى ئۆجالان-یان کرد

پارێزەرانى ئۆجالان بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانى داواکارى گشتیى کۆماریی تورکیایان لە بورسا کرد.


ئەمڕۆ ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز چیچەک و موهدی ئۆزتوزن پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمرالی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانى داواکاری گشتیى کۆماری تورکیایان کرد لە بورسا.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وەڵامی پارێزەران نەدراوەتەوە، کە ڕێگەیان پێدەدەن بچنە ئیمرالی یان نا.

پارێزەرانى ئۆجالان لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ بە پاساوی جۆراجۆر ڕێگرییان لێدەکرێت و ڕێگایان پێنادرێت سەردانى ئۆجالان بکەن، پاریزەرانى ئۆجالان تاوەکو ئێستا ٧٨١ جار داواى بینیى ئۆجالانیان کردووە و سەرجەم داواکانیان لەلایەن  دەوڵەتى تورکەوە ڕەتکراوەتەوە.


ک.ک