پارێزەران داوای بینینی ئۆجالان-یان کرد

بۆ جاری ۷۹۲مین پارێزەرانی ئۆجالان، داوایان لە داواکاری گشتی بوورسا کرد، کە ڕێگەیان پێبدات سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سازبکەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئیبراهیم بیلمەز، سەربای کۆکلو، ڕەزیە توورگووت و مەزڵووم دینج ، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بۆ جاری ۷۹۲مین سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بوورسایان کرد، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دیار نییە، داواکاری گشتی بوورسا ڕێگە بە دیدارەکە دەدات، یان وەک داواکانی ڕابردوو ڕەتی دەکاتەوە.

پارێزەران لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١-ەوە بە بیانووی جیاجیا ڕێگەیان پێنادرێت چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت و لەو کاتەوە تا ئێستا ٧٩٢ جار داواکارییان بۆ بینینی ئۆجالان پێشکەش کردووە.

 

ک.ک