پاشماوەی تەرمی زیاتر لە ٢٠٠٠ کۆرپە لەماڵی پزیشکێکدا دۆزرایەوە

دوای گیانلەدەستدانی پزیشکێکی ئەمریکیی، پۆلیس لە ماڵەکەیدا پاشماوەی تەرمی دوو هەزار و ٢٤٦ کۆرپەی دۆزییەوە.


بە گوێرەی هەواڵێکی نیویۆک تایمز، پۆلیسی ئەمریکا توانیویەتی لە ماڵی پزیشکێک پاشماوەی تەرمی دوو هەزار و ٢٤٦ کۆرپە بدۆزێتەوە کە شاردرابوونەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەو پزیشکە، بەرپرسی کلنیکێکی منداڵ لەباربردن بووە، ساڵی ٢٠١٦ مۆڵەتی کارکردنی لێسەندراوەتەوە و بە فەرمی چالاکییەکی نەبووە، بەڵام دوای گیانلەدەستدانی ئاشکرا بووە، کە لە ماڵەکەی بەردەوامیی بە کارەکانی داوە.

بە گوێرەی پۆلیسی ئەمریکا لێکۆڵینەوەلەسەرئەو دۆسییەیە بەردەوامە.

ش.ف