پلەدارێکی ئێرانی کوژرا

بە گوێرەی وتەی کاربەدەستانی پارێزگای کرمان، جێگری ئیتڵاعاتی پۆلیسی شاری عەنبەرئاباد لە پێکدادانێکی چەکداری لەگەڵ گروپێکی چەکداردا کوژراوە.


مەحمود ڕەئیسی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی شاری عەنبەرئاباد لە پارێزگای کرمان کە دەکەوێتە باشوری ئێران، کوژرانی جێگری ئیتڵاعاتی پۆلیسی ئەو شارەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی وتووە: حەمید ڕیاحی جێگری ئیتڵاعاتی پۆلیسی شاری عەنبەرئاباد شەوی ڕابردوو، لە پێکدادانێکی چەکداری لەگەڵ گروپێکی چەکدار کوژراوە.

هێشتا هیچ گروپێک بەرپرسیارییەتی ئەو کارەی لە ئەستۆ نەگرتووە و بەپێی میدیاکانی ئێران، تەقەکەرەکانیش دەستگیرنەکراون.

س.ح