پۆلیسی ئاکەپە ۱۳ کەسی دەستگیرکرد

لە چەندین ناوچەی پارێزگای ئیزمیری تورکیا پۆلیسەکانی ڕژێمی ئاکەپە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ۱۳ کەسیان دەستگیرکرد.


بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چەندین ناوچەی پارێزگای ئیزمیری تورکیا، پۆلیسەکانی ڕژێمی ئاکەپە هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە ماڵان و لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا لانی کەم ۱۳ کەس دەستگیر کراون و براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری ئیزمیر و لەوێ زیندانی کراون.

تا ئێستا هۆکاری هەڵکوتانە سەر ماڵەکان و دەستگیرکردنەکان نەزانراوە و ناسنامەی ئەو کەسانەشی دەستگیرکراون ئاشکرا نەکراون.


ک.ک