پیاوێک لەکاتی ڕەخنەگرتن لەبەرپرسان جەڵتە لێیداو گیانی لەدەستدا

پیاوێکی بەتەمەنی عێراقی لەکاتی ڕەخەگرتن لە بەرپرسی نەخۆشخانەیەک لەشاری بەغدا، جەڵتە لێی دەداو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.


لە نەخۆشخانەی یەرموک لەشاری بەغدا، پیاوێکی بەتەمەنی عێراقی، کامێرای کەناڵێک دەبینێت، دەچێت بۆ لای کامێراکە و بە کەمێک هەڵچوونەوە ڕەخنە لە نەخۆشخانەکە و سیستمی تەندروستی دەگرێت، پێش ئەوەی هەموو نیگەرانییەکانی دەربڕێت جەڵتە لێی دەداو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەم پیاوە پێشتر لە شارۆچکەی دۆرەی باشوری شاری بەغدا، دوکانێکی هەبووە، لەلایەن بەرپرسانی شارۆچکەکەوە دوکانەی ڕوخێندراوە، بەهۆیەوە توشی نەخۆشی درێژخایەن بووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا گیان لەدەستدانی ئەو پیاوە بەتەمەنە عێراقییەی پشتڕاستکردووەتەوە.

د.ع