پێشلکارییەکانی تورکیا دەکرێتە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەی یەکێتی وڵاتانی عەرەبی

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت، پێشلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق دەبێتە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.


ئەمڕۆ ١٥٢ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە سەرۆکایەتی محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی میسر، لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی فڵەستین، لوبنان، دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل، دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی، ئاڵۆزییەکانی ناوچەی کەنداو، کێشەی پەنابەرانی عێراق و پەنابەرانی دەرەوە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، ئاشکراش کراوە کە، "پێشلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سەروەریی خاکی عێراق یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەیە".

دوای کۆبوونەوەکە بە بەشداری ئەحمەد ئەبو غەید کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوە دەچێت.

س.ح