پێنج خۆپیشاندەر کوژران

لە بەغدا پێنج خۆپیشاندەری دیکە بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران.


بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە بەغدای پایتەخت دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و لە ئەنجامدا پێنج خۆپیشاندەر کوژراون.

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێرق-یش،کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق تا ئێستا ٢٦٠ کەس کوژراون و ١٢ هەزاری دیکەش برینداربوون.

 

ش.ف