پەرلەمانتارێکی هەدەپە کۆچی دوایی کرد

دەنگیر میر محەمەد فرات، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە، کۆچی دوایی کرد.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەنگیرمیر محەمەد فرات ئەندامی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکەپە، کە لە نەخۆشخانەی بایندری ئەنقەرە چارەسەریی وەردەگرت، گیانی لەدەستدا.

دەنگیرمیر محەمەد فرات ساڵی ١٩٤٣ لە ناوچەی کالیکێ شاری سەمسور لەدایک بووە، بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواو کردووە، دوای ئەوەی دێتە ناو کاری سیاسەت، بۆ سێ خول وەک نوێنەری ئاکەپە لە شارەکانی سەمسور، مێرسین و ئەدەنە هەڵدەبژێردرێت و دەچێتە پەرلەمانی تورکیا، دوای ئەوە دەبێتە ئەندامی هەدەپە و لە مێرسین وەک نوێنەری هەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵدەبژێردرێت.

د.ع