پەرلەمانی عێراق ٢٠ داواکاری خۆپیشاندەرانی پەسەند کرد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کۆتایی هات و تێیدا ٢٠ داواکاری پەسەند کران ئەوەش وەک هەنگاوی یەکەمی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران.


پەرلەمانی عێراق پێشنیارەکانی لیژنەی تایبەت بە داواکاری خۆپیشاندەرانی پەسەند کرد.

بەشێک لەو لەو داواکارییانەی کە پەسەند کراون بریتین لە، کوژراوانی خۆپیشاندەران بە شەهید هەژمار بکرێن و هاوکاری بریندارەکان بکرێن، بێکاران و کەسانی کەمدەرامەت مانگانە هاوکاریی داراییان بکرێن، درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی کەمدەرامەت و هەڵمەتی ڕووخاندنی خانووە نایاسییەکانی کەم دەرامەتان ڕابگیرێت.

هەروەها پەرلەمانی عێراق پرسی هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی پەسەند نەکرد و ئاراستەی لێژنەی یاسیی کرد بۆ بڕیاردان لەسەری.

پێشتریش حکومەتی عێراقی بڕیاریدابوو بە دامەزاراندی زیاتر لە هەزارکەس لە دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان، بەخشینی جوتیاران لە کرێی ساڵانەی زەوی حکومەت و دابینکردنی هەلی کار بۆ کەسانی بێکار.

ب.ش