پەرلەمان لیژنە هەمیشەییەكان پێكدەهێنێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە، پرسەكانی دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ بابل، مرداربوونەوەی ماسییەكان، پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنەكە تاوتوێدەكات.


كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای نیوەڕۆوە دەستیپێكردووە و 'حەسەن ئەلكەعبی' جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەكە دەكات.

 بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، بڕیارە پارێزگارێك بۆ بابل دیاریبكرێت، هەروەها بە ئامادەبوونی وەزیرانی سەرچاوە ئاوییەكان و كشتوكاڵ، پرسی مرداربوونەوەی ماسییەكان تاوتوێدەكرێت، كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕووباری فوڕات ماسییەكی زۆر بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەكتریای كەڕوو مرداربوونەوە.

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیارە لیژنە هەمیشەییەكانی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران پێكبهێندرێن.

 

ش.ف