چالاکی دایکان لە پەرلەمانی تورکیادا بەردەوامە

دایکانی ئەو زیندانیانەی کە لە دژی گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە مانگرتندان، سێ رۆژە لە پەرلەمانی تورکیا لە چالاکی دان و داوادەکەن، کە چاویان بە وەزیری داد بکەوێت.


چالاکی دانیشتنی دایکان لە پەرلەمان، دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی هەدەپە لە ١٣ی ئەم مانگە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ سێ ڕۆژە بەردەوامی هەیە.

شەوی ڕابردوو، هەردوو پەرلەمانتاری هەدەپە 'عائیشە ئاجەر باشاران و نەجدەت ئیپەکیوز' لەگەڵ دایکان مانەوە.

لە ئێستادا دایکان داوایان ئەوەیە، کە بتوانن چاویان بە وەزیری دادی تورکیا بکەوێت.

س.ح