چاوشئوغڵو لە بەغدایە

مەولود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیداری فەرمیی لە بەغدایە.


ئەمڕۆ مەولود چاوشئوغڵو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن  حازم یوسف، نوێنەری وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا، فاتح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداش لە پێشوازییەکەدا ئامادەبوو.

ڕاگەیەندراوە، کە چاوشوغڵو لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد ئەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و حەیدەر عەبادی کۆدەبێتەوە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بەنیازی ئەنجامدانی چەند دیدار لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە  و چەند بەرپرسی دیکەی عێراقی ئەنجام بدات.

پاشان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەچێتە نەجەف.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو، کە چاوشوغڵو سەردانی هەولێریش دەکات، بەڵام پاشان ئەوە سەردانە بەتاڵ کرایەوە.

ش.ف