چه‌ته‌كانی تورک له‌ حه‌له‌ب یه‌كتر ده‌كوژن

چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی ٥١ و سوڵتان موراد-ی سەر بە دەوڵەتی تورک لە حەلەب، شەڕ لەنێوانیاندا دروستبووە و چه‌ندین چه‌ته‌یان له‌ یه‌كتر كوشت.


لە ناوچەی ئەختەرینی حەلەب، پێكدادان‌ له‌نێوان چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی ٥١ و سوڵتان موراد-ی سەر بە دەوڵەتی تورک ڕوویداوە و بەهۆیەوە چەندین چەتە کوژراون.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، شه‌ڕه‌كەی نێوان ئەو دوو گروپە چەتە،‌ به‌هۆی ڕفاندنی یه‌كێك له‌ سه‌رچه‌ته‌كانی به‌ره‌ی ٥١ بووە به‌ ناوی محه‌مه‌د ئه‌لدێری، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە باره‌گاكه‌ی خۆی له‌ باب له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه‌ ڕفێندراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە پێکدادانەکەدا، چه‌ندین چه‌ته‌ لەهەردوولا کوژراون و قەدەغەی هاوتووچۆش لە ناوچەکە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

ب.ل