چوار حزبی تورکیا داگیرکاریی وڵاتانی دراوسێیان درێژکردەوە

پەرلەمانتارانی ئاکەپە، مەهەپە، جەهەپە و ئیی پارتی، مۆڵەتی داگیرکاریی و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە خاکی وڵاتانی دیکەیان بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردەوە.


یەکەمین کاری پەرلەمانی تورکیا پاش هەڵبژاردن درێژکردنەوەی ماوەی داگیرکاریی لە خاکی وڵاتانی دیکەدا بوو، مۆڵەتی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور لەلایەن سوپای تورکەوە بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە و جەهەپە و ئیی پارت درێژکرایەوە.

بەپێی ئەو بڕیارە  کە دوێنێ لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە دەرکرا، ئەو مۆڵەتە تا ڕۆژی ٣٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی داهاتوو درێژکراوەتەوە.

ش.ف