چەتەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر گوندەکانی منبج

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باکوری ڕۆژئاوای منبج، بەهۆیەوە ژنێک شەهیدبوو، هاوڵاتیەکی مەدەنی و پێنج سەربازی ڕژێمی سوریا برینداربوون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لەم بارەیەوە لێدوانیکی بلاو کردەوە و ڕایگەیاند، چەتەکانی قەلغانی فورات، کە لە گوندی یاشلی کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای منبج جیگیر بوون، خاڵە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبجیان بە چەکی قورس تۆپباران کردووە.

ئەنجومەنی سەربازی منبج هەروەها ڕایگەیاند: چەتەکان، گوندەکانی دەندەنیا، ئۆم ئەدەسا، فارات، ئۆم جەلود، ئەسەلیا و سەیادا کە دەکەونە باکوری ڕۆژئاوای منبج و خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێن، کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان و تۆپبارانیان کردوون و لە ئەنجامی تۆپبارانەکاندا، زیانێکی زۆری ماددی بەر ناوچە مەدەنییەکان کەوتووە و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنیش بەرەو شارەکە ئاوارە بوون.

ئەنجومەنی سەربازی منبج ئشکراشی کرد، کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە ژنێک شەهیدبوو، هاوڵاتیەکی مەدەنی و پێنج سەربازی ڕژێمی سوریا برینداربوون.

د.ع