چەتەکانی داعش ٣ گەنجیان گولەباران کرد

چەتەکانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین، سێ گەنجیان گولەباران کرد، کە دەوترێت دوانیان برای یەکن.


ئەمڕۆ تەرمی ئەو سێ گەنجە بە کوژراوی دۆزرانەوە، کە دوێنێ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرابوون.

ئەو سێ گەنجە دوێنێ لە کاتی چونیان بۆ دومەڵان کردن لە شاخی مەکحول لە باکوری شارۆچکەی بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین، لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستگیرکرابوون، کە لەو ناوچەیە خۆیان مەڵاس دابوو.

بەیانی ئەمڕۆش تەرمەکانی ئەو سێ گەنجە، لە نزیک گوندی مەسحک سەربە شارەدێی زەویە هەر لە سنوری سەڵاحەدین دۆزرانەوە، کە بە فیشەک کوژراون و باس لەوە دەکرێت، دوانیان برای یەکن.


ک.ک