چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر حەلەب

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە شارۆچکەی کەفرحەمرای ڕۆژئاوای شاری حەلەب جێگیر بوون، بە هاوەند هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەشرەفییەی شارەکە.


بە هۆی بۆردوومانەکەوە ناوچەکە زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوای ڕووداوەکە، گەیشتنە شوێنی تۆپبارانەکە، بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی.

دوێنێ ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێش چەند گەڕەکێکی شاری حەلەبیان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی مەدەمنی گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەی مەدەنیش بریندار بوو.

د.ع