چەندین تۆن پرتەقاڵ و مریشکی تورکی گەڕێندرانەوە

بەهۆی ئەوەی بۆ تەندروستی گونجاو نییە بەرپرسانی ڕوسیا، چەندین پرتەقاڵ و مریشکی تورکیان گەڕاندەوە و ڕیگەیان نەدا داخڵی وڵاتەکەیان بێت.


چەندین تۆن سەوزە و میوە و پرتەقاڵ و مریشک کە لەتورکیا بەرهەم هاتوون، بە هۆکاری ئەوەی لەگەڵ ستاندەری تەندروستیدا ناگونجیت گەڕێندرانەوە تورکیا و گەڕاندنەوەی ئەو خۆراکانەش لەلایەن ڕوسیا و ئەوروپا بووەتە کارێکی ڕۆژانە.

لەدواین کاریدا گومرگی كالوگا و كالننگرادی وڵاتی ڕوسیا، چەندین تۆن پرتەقاڵ و مریشکی تورکی بە هۆکاری ئەوەی بۆ تەندروستی گونجاو نییە گەڕاندەوە، کە پێکهاتبوون لە ٣٩،٥ تۆن پرتەقاڵی تورکی کە بەهۆی ئەوەی جۆرە مەگەزێک لەناویدا بەدی کراوە گەڕێنراوەتەوە، هەروەها ٢٦ تۆن مریشکی بەستووی تورکیش لەبەرئەوەی لە پشکنیندا دەرنەچووە ڕیگەی پێنەدراوە داخڵی تورکیا بێت.

وەک هەمیشەش چارەنوسی ئەو پرتەقاڵ و مریشکە تورکییەی گەڕینراوەتەوە نادیارە و نازانرێت دواتر ڕەوانەی کوێ دەکرێت.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕێکخراوی گرین پایس (ئاشتی سەوز) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد کە لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکیا، ماددەی کیمیاوی قەدەغەکراو بەکار دەهێنرێت و ١٥٪ی تەماتە، خەیار و بیبەرەکانی تورکیا ژەهراوین و کاریگەریی خراپیان لەسەر هۆرمۆنی مرۆڤ هەیە.

ک.س