ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ٣١ی ئەم مانگە درێژکردەوە، کە پێش بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕایگرتبوو.


ئەمشەو بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ئاماژەدان بە بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی، درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا ٣١-٥-٢٠٢٠ درێژکردەوە".

ڕاشگەیەندراوە "بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی سوور، سەربازیی، یارمەتییە تەندروستییەكان، فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه".

س.ح