ڕۆحانی: هەنگاوی چوارەمی کەمکرنەوەی بەڵێنەکان دەستپێدەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەستپێدەکەن.


ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەیەک ئاماژەی بەوەدا، کە هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەستپێدەکەن.

ڕۆحانی ڕایگەیاند: سبەی سانتریفیوژەکانی بنکەی ئەتۆمی "فۆردۆ"، گازیان تێدەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئیرنا، ڕۆحانی وتوویەتی: هەنگاوی چوارەمیشمان وەک سێ هەنگاوەکەی دیکە ڕێگەی گەڕانەوەی هەیە و هەر کات وڵاتانی بەشدار لەڕێککەوتنەکە، بەڵێنەکانیان جێبەجێی بکەن، ئێمەش دەگەڕێنەوە سەر هەموو بەڵێنەکانمان.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: ئەو هەنگاوەی سبەی دەستیپێدەکەین لە بنکەی ئەتۆمی "فۆردۆ" دەبێت، کە هەزار و ٤٤ سانتریفیوژی تێدایە و سبەینێ گازیان پێدەردێت.

س.ح