ڕۆژهەڵات، بە بەسەربازیکردنی شارەکان ڕێگە بە خۆپێشاندان نەدرا

لەسەر بانگەوازی ژووری دەسپێشخەری گەل، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتنە شەقامەکان، بەڵام ڕووبەڕووی ڕێگری هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەوە.


دوێنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بانگەوازی ژووری دەسپێشخەری گەل، کە ماوەیەک لەمەوبەر بە ڕاگەیەندراوێک دەستی بە کارەکانی کردووە، بۆ یەکەمین چالاکی خۆی، پێشنیاری ڕێپێوانی کردبوو، ڕووبەڕووی پێشوازی گەل بووەوە، بەڵام بەپێی ئەو وێنە و دیمەنانەی بڵاو بوونەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە زۆربەی شارەکان ئاستتەنگییان بۆ ئەو خۆپێشاندانە دروست کردووە و ڕێگەیان بە ئەنجامدانی نەداوە.

ژووری دەسپێشخەری گەلیش بە بڵاو کردنەوی لێداوانێک سەرەڕای سپاسی خۆی بۆ بەشداری خەڵک لەو بانگەوازە، داوای کردووە خەڵک ئامادە بن بۆ قۆناغەکانی دیکەی ئەو هەڵمەتەکەیان بە ناوی "ئیدی بەسە".

لە بەشێکی لێدوانەکەی ژووری دەستپێشخەری گەل-دا هاتووە:"لە قۆناغەکانی داهاتوو هیوادارین بە خرۆشتر و بە بەشداری یەکپارچەیی گەلی ڕۆژهەڵات دەنگمان گۆی جیهان بزڕێنێتەوە و بسەلمێنین، کە کورد زیندووە و زۆڵم و پێشێلکاری و خنکاندن ئیدی بەسە".

س.ح