ڕێژەی بێکاری له‌ توركیا و باكووری كوردستان بەرزتر دەبێتەوە

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، ڕێژەی بێکاری له‌ توركیا و باكووری كوردستان، تادێت بەرزتر دەبێتەوە و بە تەنها له‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨دا ملیۆنێك و ٣٧٦ هه‌زار كه‌س بێكاربوون.


به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ڕێژه‌ی بێكاری له‌ توركیا و باكووری كوردستان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، بێكاربوونی كه‌سانی سه‌رووی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵان له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ١٤،٧% زیادیكردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ساڵی ڕابردوو ملیۆنێك و ٣٧٦ هه‌زار كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بێكار ماونه‌ته‌وه‌.

پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) پێوایە ژماره‌ی بێكاره‌كان له‌و ئامارانه‌ زیاتره‌ کە دەزگاکانی دەوڵەتی تورک بڵاویان دەکاتەوە، لەو بارەیەوە گیونای كوبلای، هاریكاری هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ بۆ كاروباری ڕه‌نج، ئابووری و سیاسه‌تی كشتوكاڵ و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند، له‌ توركیا و باكووری كوردستان ٧ ملیۆن كه‌س بێكارن، ته‌نیا له‌ مانگی ڕابردوودا ٤٠٠ هه‌زار كه‌س بێكاربوون.

ک.س