ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کۆتاییهات

لە ٣٤ هەمین ڕۆژدا، کۆتاییهاتنی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی سندوقە تانەلێدراوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهات.


ئەمڕۆ تەلەفیزیۆنی ئەلعێراقییە، ڕایگەیاند، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆتاییهاتنی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی سندوقە تانەلێدراوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-ی ڕاگەیاند.

بەهۆی ناڕازیبوونی لایەنەکان لە ئەنجامی دەنگدانە ئەلیکترۆنییەکەی ڕۆژی ١٢ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاری ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی سندوق تانەلێدراوەکان درا و ڕۆژی ٣/تەموز لە پارێزگای کەرکوکەوە ژماردنەوەی دەنگەکان دەستیپیکرد و ئەمڕۆ کۆتاییهات.

 

ش.ف