ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران ٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران ٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا ١٢٤ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.


لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە، وەزارەتی تەندروستی ئێران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند، کە تا ئێستا ٥٠ هەزارو ٤٦٨ کەس دووچاری ڤایرۆسە بوون، لەو ژمارەیەش ٣١٦٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٦ هەزارو ٧١١ توشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە.

کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتیشی، لە ٢٤ کاتژمری ڕابردوودا ١٢٤ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٧٥ توشبووی نوێش تۆمار کراوە.

س.ح