ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سوریا بەرزبوویەوە

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریا بۆ پێنج کەس بەرزبوویەوە، وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، توشبووەکان پێشتر لە دەرەوە هاتوونەتەوە و لە کەرەنتینەدابوون.


وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویکردەوە، سێ حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەنێو کەسانی کەرەنتینە کراودا تۆمار کردووەو بەوەش ژمارەی توشبووان کە سەرجەمیان لە دەرەوە گەڕاونەتەوە بووەتە پێنج توشبوو.

تەندروستی ئەو وڵاتە داوای ڕێوشوێنی زیاتری لە حکومەت کردووە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە پێش ئەوەی لە ژێر کۆنترۆڵیان دەرچێت.

س.ح