ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕووداوەکەی تاران بوو بە ٩ خوێندکار

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لەناو سنورى زانکۆی زانست و لێکۆڵینەوەی تاران نۆ خوێندکار گیانیان لەدەستدا و ٢٧ی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ لە تاران پاسێکى گواستنەوەى خوێنکاران، لەناو زانکۆی زانست و لێکۆڵینەوە، وەرگەڕا و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە نۆ خوێندکار گیانیان لەدەستدا.

جەلال مەلکی، وتەبێژی پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەى تاران بە ئاژانسە ئێرانیەکانی ڕاگەیاندووە، کە پاسەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ى نیوەڕۆ وەرگەڕاوە و هۆکارى ڕووداوەکەش ئەوە بووە، کە شۆفێرى پاسەکە جەڵتە لێیداوە.

هەروەها وتەبێژى پۆلیسى ئاگرکوژێنەوەى تاران وتوویەتى، هەموو قوربانییەکان لەناو پاسەکە دەرهێندراون و بەهۆی سەختی برینی هەندێک لە خوێندکارەکان ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هەیە.

 

ک.ک