کۆمیتەی چاکسازیی دەستووری بنەڕەتی عێراق کۆبووەوە

کۆمیتەی چاکسازیی دەستوری بنەڕەتی عێراق، کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتووە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سازکرد.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندامانی کۆمیتەی چاکسازیی دەستووری بنەڕەتی عێراق، کە کۆمیتەکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتووە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی شاری بەغدای پایتەخت کۆبوونەوە و یەکەم دانیشتنیان بەڕێوەبرد.

بەپێی ئاژانسە فەرمییەکانی عێراق یەکەم دانیشتنی کۆمیتەکە بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە.

کۆمیتەی چاکسازیی دەستووری بنەڕەتی عێراق، لە ١٨ کەس پێکدێت بە فەرمانی محەمەد حەلەبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری چاکسازیی و گۆڕینی دەستوری بنەڕەتی عێراق پێکهێنراوە.

ک.س