کۆنگرەی هەدەپە بە بەشداریی ٣٠ هەزار کەس دەستیپێکرد

کۆنگرەی چوارەمینی هەدەپە بە بەشداریی ٣٠ هەزار کەس لە ئەندام و میوان لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی تورکیا چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دەستیپێکرد.

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، ئازاد بارش، وتاری کردنەوەی کۆنگرەی پێشکەش کرد و وتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک زۆر بە واتا ئەنجام دەدەین، ئەم کۆنگرەیە بۆ هەموو کەسێک دەبێتە وەڵامێکی بەهێز، بەڵێن دەدەین هەدەپە و گەل سەردەخەین.

لە کۆنگرەکەدا ٣٠ هەزار کەس لە ئەندامانی هەدەپە و میوان لە ئاستی ناوخۆیی و جیهانییدا، ئامادەن و هەریەک لە پەروین بوڵدان و مەتحەت سانجار، کاندین بۆ هاوسەرۆکایەتیی نوێی پارتەکە.

دواتر دیوانی بەڕێوەبردنی کۆنگرەکە هەڵبژێردرا و کۆنگرە بە وتاری پەروەین بوڵدان و سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە بەردەوامە.

ش.ف