کێشەی ئاو حەلبوسی دەباتە ئێران و تورکیا

محەمەد حەلبوسی لە دوای دیداری لە گەڵ بەرهەم ساڵح، ڕایگەیاند، کە بۆ تاوتوێ کردنی کێشەی ئاو، سەردانی ئێران و تورکیا دەکات.


ئەمڕۆ لە بەغدا، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، محەمەد حەلبوسی لە گۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیدا، چەند زانیارییەکی ئاشکرا کرد.

محەمەد حەلبوسی، لە گۆنگرەکەدا  تیشکی خستە سەر دانیشتنەکەیان، کە بە مەبەستی دروستکردنی حکومەت و قسە کردن لەسەر پەیوەندی و هاوسەنگیی لەنێوان دەوڵەتانی دراوسێ-دا بووە و هەروەها ڕاشیگەیاند، کە عادل عەبدولمەهدی بۆ دروستکردنی حکومەت ئەرکدار کراوە و ئازادە لە هەڵبژاردنی وەزیر و هیچ کەسێک ناتوانێت فشار بخاتە سەری.

ناوبراو، لە سەر تێکەڵاوییان لە گەڵ دەوڵەتانی دراوسێ، لە گەڵ بەرهەم ساڵح گفتوگۆیان کردووە و ئاشکرای کرد، کە سەردانی هەر دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا دەکات و بە تایبەت بۆ تاوتوێ کردنی کێشەی ئاو، بەڵام کاتی سەردانەکەی ڕانەگەیاند.

ش.ف