کەربەلا، لەمەراسیمی عاشورادا ٣١ کەس گیان لەدەستدا

لەشاری کەربەلای عێراق لە مەراسیمی یادکردنەوەی عاشورادا، بەهۆی قەرەبالغییەوە لانی کەم ٣١ کەس گیان لەدەستدا.


هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی مەحەرەم-دا، کە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە دەڵێن لەو ڕۆژەدا ئیمام حسێن-ی کوڕی ئیمام عەلی کوژراوە، شیعە مەزهەبەکان مەراسیمی عاشورا بەڕێوە دەبەن و بۆئەم مەبەستەش شیعە مەزهەبەکان لە ناوچە جیاجیاکانەوە سەردانی شاری کەربەلا دەکەن کە بەلای ئەوانەوە شارێکی پیرۆزە.

شیعە مەزهەبەکان لەو مەراسیمانەدا شین دەگێڕن و  بەزنجیر و چەقۆ لەخۆیان دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی برینداربوونی بەهەزاران هاوڵاتی لەو ڕۆژەدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ بەهۆی قەرەبالغی زۆر لەشاری کەربەلا کە دەکەوێتە باشوری بەغدای پایتەخت، لانی کەم ٣١ کەس گیان لەدەستدا، ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزببێتەوە.

ب.ش