کەناڵی NRTعەرەبی لە بەغدا هێرشی کرایەسەر

ئەمشەو چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای کەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی لە بەغدا و بارەگاکەیان داخست.


بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ئێن ئارتی، ئەمشەو چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای کەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی لە بەغدا و پەخشی کەناڵەکەشیان ڕاگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەلوپەلی ناو بارەگاکە شکێنراون و  سەرجەم کارمەندەکانیش لەلایەن چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ب.ش