گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

لە شاری ڕەققەی سوریا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە تەرمی دەیان كەسی تێدایە.


تیمی تایبەت مەند بە دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە باكوری سوریا گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە ڕەققە دۆزییەوە، كە لە ژمارەیەكی زۆر چاڵ پێكهاتوون و هەر چاڵێك پێنج بۆ شەش تەرمی تێدایە.

بەپێی وتەی یاسر خەمیس لێپرسراوی تیمی تایبەت بە گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەباكوری سوریا ئاشكرای كردووە مێژووی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. 

لەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا تەرمی ژمارەیەك ژنیش دۆزراوەتەوە كەلەلایەن چەتەكانی داعشەوە بە بەرد كوژراون.

د.ح