گەریلاكانی هەپەگە بۆ دیار غەریب زنجیرە چالاكییەكیان ئەنجام دا

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكیی گەریلاكان چەندین سەربازی توركیای داگیركەر كوژراون و بریندار بوون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار(یەكینەكانی ژنی ئازاد)بۆ یادكردنەوەی شەهید هەڵمەت (دیار غەریب)زنجیرە چالاكییەكیان كردووە و گورزی تووندیان لە سوپای تورك داوە.

دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:

ڕۆژی ٥ی تەمووز فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لە هەرێمی قەندیلی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بە هاوكاری سیخووڕەكانیان لە ناوچەكە هێرشێكیان ئەنجام دا لەو هێرشەدا ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆكایەتیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە)هاوڕێ هەڵمەت و هەڤاڵانمان شاهین و دەوران شەهید بوون.

هاوڕێ هەڵمەت ٢٥ ساڵ لە ڕیزەكانی پەكەكە تێكۆشانی كردووە و لەنێو پارتییەكەمان پەكەكە بووەتە خاوەنی پێگەیەكی گرنگ. هاوڕێ هەڵمەت لەپێناو ئازادی و یەكێتیی گەلی كورد بەردەوامی بە هەموو ئەركە شۆڕشێرییەكان داوە لەسەر هێڵی میلیتانی ئاپۆیی و ڕەنجێكی زۆری داوە.

ئەم هێرشە لە دژی ڕێبەرایەتی و یەكێتیی نەتەوەیی گەلەكەمان كراوە هاوڕێ هەڵمەت فەرماندەیەكی پێشەنگمان بوو و تێكۆشانەكەی لەپێناو یەكێتیی نەتەوەیی گەلی كوردستان تێكۆشانێكی بەهادارە. بەدڵنیاییەوە تۆڵەی ئەم هێرشە دەكرێتەوە كە بە هاوكاری سیخووڕەكانی دەوڵەتی تورك كراوە.

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە بەڕێزەوە یادی فەرماندەی گەورە هاوڕێ هەڵمەت(دیار غەریب محەمەد)و هاوڕێیانی هێژا شەهید شاهین و شەهید دەوران دەكەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەكانیان و گەلی كورد دەكەین.

لە بەرانبەر ئەم هێرشە ناڕەوایەدا، هێزەكانمان بۆ یادكردنەوەی هاوڕێ هەڵمەت، هاوڕێ شاهین و هاوڕێ دەوران لە زۆر شوێن دژی سوپای توركی داگیركەر چالاكیی بەهێزیان ئەنجام داوە.

ئەفسەرێك و سەربازێك كوژران

لە چێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، لە ٩ی تەمووز كاتژمێر 08:00 هێزەكانمان لە دوو كامیۆنی سەربازیی سوپای توركی داگیركەریان داوە كە لە ناوچەی ڕووبارۆكی سەربە شەمزینان-ی جۆلەمێرگ دەچوونە دەڤەری گردی خوەدێ لە هەرێمی ئاڤاشین-ی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا لەم چالاكییەدا ئۆتۆمبێلەكەی دوژمن تێكشكێنراوە و ئۆتۆمبێلێكی دیكەش گورزی لێ دراوە چەندین سەربازی دوژمن كوژراون و بریندار بوون ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە ئەفسەرێك و سەربازێك كوژراون و دوو سەربازیش بریندار بوون دوای چالاكییەكە سوپای توركی داگیركەر بە ئۆبوس، هاوەن و كۆپتەر لە ناوچەكەیان داوە و سەربازە كوژراو و بریندارەكانیان گواستووەتەوە.

لە چێوەی هەڵمەتەكەدا ڕۆژی ٨ی تەمووز كاتژمێر ١٩:٤٠ لە ناوچەی دەریێ جافەر-ی سەربە گەڤەری جۆلەمێرگ دژبە سوپای توركی داگیركەر چالاكییەك كرا لە ئەنجامدا پێنج سەربازی دوژمن كوژران.

سوپای توركی داگیركەر ماوەیەكە لە دەروازەی ناوچەی قەلقەل-ی پارێزگەی وان خاڵی پشكنین دروست دەكات هێزەكانمان لە چێوەی هەڵمەتی تۆڵەكردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر-دا كە لە بۆتان بەردەوامە، لەو پۆلیسانەیان داوە كە ئاسایشی پڕۆژەكە دەپارێزن لەم چالاكییەدا دوو پۆلیس كوژران و سێ‌ پۆلیسیش بریندار بوون.

هێزەكانمان كە ئەم سێ چالاكییەكەیان ئەنجام داوە، بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بنكەكانی خۆیان.
ئۆپەراسیۆن لە گەڤەر بەردەوامە
بەرەبەیانیی ٥ی تەمووز سوپای توركی داگیركەر لە گوندی بەردەڕەش، باباوا و سێگوزا-ی دۆڵی دۆسكێی سەربە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن كردووە. ئۆپەراسیۆنەكە هێشتا بەردەوامە.

ڕۆژی ١ی تەمووز سوپای دەوڵەتی تورك لە سنووری ناوچەی دۆرتیۆڵ-ی هاتای دەستی بە ئۆپەراسیۆن كرد ڕۆژی ٢ی تەمووز هێزەكانمان لەنێوان كوێستانەكانی تۆكداغ و ئۆڤاجك ڕووبەڕووی یەكینەیەكی دوژمن بوونەتەوە و شەڕ هاتووەتە ئاراوە لە ئەنجامدا چەندین سەربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون. هاوڕێیەكی ئێمە كە لە دژی یەكینەكەی دوژمن تا دوایین فیشەك قارەمانانە شەڕی كرد، شەهید بووە دواتر ناسنامەی ئەو هاوڕێییەمان ئاشكرا دەكەین كە لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەهید بووە.

ئۆپەراسیۆنی یەكینە شاراوەكان بەردەوامە
هەمان ڕۆژ كاتژمێر ١٧:٣٠ هێزەكانمان لە دژی یەكینەیەكی ئۆپەراسیۆنەكە چالاكییەكیان كردووە لەم چالاكییەدا بەتووندی لە یەكینەی دوژمن درا بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە، ٨ی تەمووز ئۆپەراسیۆنەكە بە شێوەی بەش بەش لە ناوچەكە پاشەكشەی كرد یەكینە شاراوەكان بەردەوامن لە دانانی كەمین.

هێرشی ئاسمانی

٧ی تەمووز دەوروبەری كاتژمێر ١٦:٣٠ سوپای دەوڵەتی تورك لە دەوروبەری كوێستانی یونسوون-ی سەربە ناوچەی كركهان-ی هاتای هێرشێكی ئاسمانییان كرد لەو هێرشەدا هیچ زیانێك بە هێزەكانمان نەگەیشتووە.

میدیای شەڕی تایبەت واز لە درۆ ناهێنێت
میدیای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورك هەواڵی درۆی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لەو ئۆپەراسیۆنەی كراوە سێ‌ هاوڕێمان شەهید بوون، ٢ی تەمووز لەو شەڕەی هاتووەتە ئاراوە جگە لە شەهیدبوونی هاوڕێیەكمان هیچ زیانێكی دیكەمان پێنەگەیشتووە.

هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بۆردومان كران
٩ی تەمووز فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای دەوڵەتی تورك دەڤەری ستوونا-ی سەربە هەرێمی مەتینانی سنووری هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا، كاتژمێر09:00 دەوروبەری گوندی شیلانە-ی سەربە هەرێمی مەتینان و كاتژمێر ١٩ش دەڤەری خانتوور-یان بۆردومان كردووە لەو هێرشانەدا هیچ زیانێك بە هێزەكانمان نەگەیشتووە بەڵام زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گەیشتووە.
د.ح