گەریلا تی‌ڤی ڤیدیۆی سێ چالاکیی گەریلای بڵاوکردەوە

گەریلا تی‌ڤی ڤیدیۆی چالاکییەکانی گردێ تەپە خودێ لە ئاڤاشین، گردی ڕادار لە قلەبان و ڕێگەی نێوان جۆلەمێرگ و چەڵێ-ی بڵاوکردەوە.


لەسەر ئەو چالاکییانە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بەو شێوەیە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردبووەوە:

ڕۆژی ٢٩/٠٦/٢٠١٩ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە هێزەکانمان هاوکات لە دوو گردی شکێر و تەپە خودێ لە ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییان ئەمجامدا، لە هەردوو گردەکە سەرکەوتووانە موڵگە و حەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج، لەو چالاکییانەدا ٦ سەرباز کوژران، دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە هێلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی دوورخستەوە.

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٨:٠٠ی شەو هێزەکانمان دژی سوپای تورک لە گردی ڕادار لە ناوچەی قلەبانی شێرناخ چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاكییەكەدا ناوەندی ڕادار لەسەر گردەكە كرایە ئامانج و ڕووخێندرا، دوای چالاكییەكە سوپای تورك بە چەكی قورس ناوچەكەیان تۆپبارانكرد و سروشتی ناوچەكەیان سوتاند.

ڕۆژی ٢١/٠٦/٢٠١٩ کاتژمێر کاتژمیر ٠٨:٠٠ی بەیانی هێزەکانمان لەسەر ڕێگای بنکەی سەربازی گردی چەلێ جۆلەمێرگ دژی ئۆتۆمبێلیکی سەربازی چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا و زۆرێک لە سەربازەکانی ناوی کوژران کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.

د.ع