گەشتی هاوڵاتیانی سعودیە بۆ تورکیا ٣٠٪ کەمیکردووە

بەهۆی ڕێوشوێنەکانی حکومەتی سعودیە و ئەو ڕێنماییانەی دەیدات بە هاوڵاتیانی بۆ سەردان نەکردنی وڵاتی تورکیا ڕێژەی گەشتی هاوڵاتیان سعودیە بۆ تورکیا ٣٠٪ کەمیکردووە.


دوای کوژرانی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی سعودی لەناو باڵوێزخانەی سعودیە لە تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تادێت خراپتر دەبێت، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییە لە پەیوەندییەکانیاندا کاربەدەستانی سعودیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کە سەردانی تورکیا نەکەن.

مدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی سعودیە، بانگەشەیەکی بەربڵاویان دژی کەرتی گەشتیاری تورکیا دەستپێکردووە و داو لە هاوڵاتیان دەکەن گەشت بۆ تورکیا نەکەن، لە ناو خەڵکیش بڵاو بووەتەوە کە، "لە تورکیا ئاسایش نییە، پاسپۆرتەکانتان دەدزرێت".

بەپێ میدیا جیهانییەکان دوای ئەو بانگەشانە لە ئێستادا ٣٠٪ی گەشتی هاوڵاتیانی سعودیە بۆ تورکیا کەمیکردووە، لەکاتێکدا پێش ئەم ئاڵۆزییانە هاوڵاتیانی سعودیە لە وەرزی هاویندا ڕوویان لە تورکیا دەکرد.

د.ع