گەنجان لە باکور و تورکیا ٩ ئۆتۆمبێلیان سووتاند

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر- دەگەهە، لە چوارچێوەی هەنگاوی "سەر‌هەڵدە" بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرییەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەریی پەکەکە، لە کوردستان و شارەکانی تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا نۆ ئۆتۆمبێل و پارکینگێکی شوێنی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل سووتێندران.


دەربارەی چالاکییەکانیان، ئەمڕۆ  کۆردیناسیۆنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لەسەر ئەو بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وردەکاری چالاکییەکانی خستووەتەڕوو.

ئەنقەرە

١٤ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی ئەتیمەسگووت، تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید فرات زیلان، ئۆتۆمبێلێکیان سووتاند.

٢٧ی کانوونی یەکەم لە گەڕەکی سیتەلەری ئەنقەرە، تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید فرات زیلان، دوو ئۆتۆمبێلیان سووتاند.

ئیستەنبۆڵ

١١ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی فاتیح، کاتژمێر  ١١:١٥ی شەو، تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران ماوا، ئۆتۆمبێلێکیان سووتاند.

٢٨ی کانوونی یەکەم لە گەڕەکی باخچەلیەڤلەر، تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران ماوا، ئۆتۆمبێلێکیان سووتاند.

ئامەد

لە ناوچەی باغلار ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەم، لە گەڕەکی پێنجی نیسان و شێخ شاملی، تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید سەرهڵدان کارزان، نووسراوی لەو دەوروبەرە نووسی.

بوورسا

٢٨ی کانوونی یەکەم کاتژمێر  ٠٤:٠٠ی سەرلەبەیانی، تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران ماوا، لە ناوچەی ئۆرهان قازی، ئۆتۆمبێلێکیان سووتاند.

دەنیزلی

٢٩ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی مەرکەز ئەفەندی شوێنیکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل سووتێندرا، چالاکیەکە لەلایەن تیمی تۆڵەکردنەوەی شەهید هاروون سەرحەد ئەنجامدرا، لە چالاکییەکە سێ ئۆتۆمبێل ئاگریان تێبەردرا و زیانی ماددییان پێگەیشت.