یوسرا ڕەجەب لەبارەی مەخمورەوە نووسراو ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ دەکات

یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای دەکات، کە نووسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات لەبارەی هێرشەکەی سەر مەخمورەوە و پێیانڕادەگەیەنێت"کامپی مەخمور بەشێکە لە عێراق و نابێت چیتر بێدەنگبن".


هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور، نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا یوسرا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی ونێنەیاری عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

بە بۆچوونی یوسرا ڕەجەب، یەکێک لە هۆکارەکانی چڕبوونەوەی هێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر کامپەکە، "ئەو گەمارۆ نامرۆڤانەیە، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتییەوە خراوەتە سەر کامپەکە، چونکە دەزانن دەسەڵاتێکی وەها نە ئامادەیە خەڵکی کامپەکە بپارێزێت و نە بیانگرێتە خۆی".

لەبارەی بەرپرسیارێتیی و ئەرکی حکومەتی عێراق و پەرلەمانتارانەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتی: عێراق بەرپرسیارێتییەکی نێودەوڵەتیی لەسەر شانە، لەڕووی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەرانەوە و دەبێت پابەندی ئەو بەرپرسیارێتییەش بێت، لەم چوارچێوەیەدا نووسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکەم، کە کامپی مەخمور بەشێکە لە عێراق و نابێت چیتر بێدەنگبن.

ش.ف