یەپەژە: ٢ هەزارو ٧٧٧ چەتە و سەربازى تورک لە ٢٠١٨ دا کوژراون

یەپەژە، ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠١٨ی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، لە ساڵى ٢٠١٨دا  دوو هەزار و ٧٧٧ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورک و چوار هەزار و ٢١٤ چەتەی داعش کوژران، هەروەها دەڵێن: لە ساڵی ٢٠١٨ دا ١٤٩ شەڕڤانی یەپەژە شەهید بوون.


فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن- یەپەژە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری شەری ساڵی ٢٠١٨ی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.

یەپەژە ڕایگەیاندووە "یەکینەکانی پاراستنی ژن، لەساڵی ٢٠١٨ دا بە هەموو شێوەیەک ئەرکی پاراستنی هەموو ژنان و گەلەکەی خۆی بەجێهێناوە، هێزەکانمان لە بەرخودانی سەردەمدا بە ورەیەکی پۆڵاین، ئازایانە و بڕوایەکی گەورەوە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان دایەوە، ئەو هەڵوێستە بەرخودێرەی شەڕڤانمان، پێداگریی ئێمەی بۆ سەرکەوتن دەستنیشانکرد".

ڕاشیگەیاندووە "شەڕڤانەکانمان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریی هەڵمەتی گەردەولولی جزیرە و هەموو شەڕەکانی دژ بە داعش و هێزە داگیرکەرەکان کردووە".

ئاماری شەڕ و بەرخودانی ساڵی ٢٠١٨

- لە شەڕی ٥٨ ڕۆژەی عەفریندا ٩٠٠ شەڕ روویداوە.

- لەو شەڕانەدا هەزار و ٤٢ هێرشی ئاسمانی لەلایەن هێزی داگیرکەرەوە ئەنجامدران.

 - لەو شەڕانەدا ٢ هەزار و ٤٢٢ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.

- لە قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەمدا ١٤٧ چالاکی ئەنجامدران.

- لەو چالاکییانەدا ٣٥٠ چەتە و سەربازی دەوڵەتی تورک کوژران.

- شەڕڤانانی یەپەژە لە هەڵمەتی گەردەولولی جزیردا هەستاون بە ئەنجامدانی ڕۆڵی پێشەنگانە.

- لە قۆناغە جیاوازەکانی هەڵمەتی گەردەولولی جزیردا ٤ هەزار و ٢١٤ چەتەی داعش کوژران.

- لەو هەڵمەتەدا دەیان ناوچە و سەدان گوند لە داگیرکەریی داعش رزگار کران.

- دەیان هەزار هاوڵاتی لە دەست چەتەکان رزگارکران.

- لە ساڵی ٢٠١٨ و لە شەڕ و بەرخودانی پاراستنی شکۆ و کەرامەدا ١٤٩ شەڕڤانی یەپەژە شەهید بوون.

فەرماندەیی یەپەژە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨دا سەدان ژن چوونەتە ڕیزەکانی یەپەژەوە.

د.ع