یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکدا کارگەیەکی جلوبەرگی سەر بە دەوڵەتیان سوتاند


ئەمڕۆ یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لەدژی کارگەیەکی جلوبەرگ چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکان لەبارەی چالاکیەکەیانەوە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"ئەندامانی یەکینەکانی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ئەمڕۆ ٢١ی شوبات کاتژمێر ١:٠٠ لە ناوچەی باخچەلیئەڤلەری ئیستەنبوڵ لەدژی کارگەیەکی جلوبەرگ چالاکیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە لە دژی باڵەخانەی کارگە ٣ قاتیەکە لە کۆڵانی کاڤاکی ناوەڕاستی باخچەلیئەڤلەر ئەنجامدرا، بەشێک لە کارگەکە بە تەواوەتی سووتێنرا و لەناوچوو.

پێشتر، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە، ڕایانگەیاندبوو، کە هەموو ئەو بازرگان و کارگە و کۆمپانیایانە دەکەنە ئامانج، کە لەدژی گەلی کورد هاوکاری فاشیزمی ئاکەپە دەکەن.

د.ع