یەکینەی تۆڵە باڵەخانەیەکی ئاکەپە-یان سوتاند

یەکینەی تۆڵە لە دژی باڵەخانەیەکی ئەندامانی ڕژێمی ئاکەپە چالاکیەکیان ئەنجامدا و جەختیان کردەوە، کە تا گۆشەگیریی بەردەوام بێت، چالاکیەکانیشیان توندتر دەبنەوە.


لەم بارەیەوە یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چیاگەر هێڤی ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە، ڕایانگەیاند، یەکینەکانمان لە ٣٠ی ئازار دا لە گەڕەکی عەلی بەیکۆی لە ناوچەی ئەیوب لە کاتژمێر ٠١:٣٠ لە دژی باڵەخانەیەکی دوو نهۆمیی فاشیستەکان چالاکیەکیان ئەنجامدا و باڵەخانەکە بە تەواوەتی سووتا.

'دەسەڵاتداران و ئەندامەکانی، لە هەر جێگایەک بن دەبنە ئامانجی چالاکیەکانمان'

لە بەردەوامی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئێمە بە هیچ شێوەیەک گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگا قبوڵ ناکەین، تا ئەو ڕۆژەی ئەم بارودۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت لەهەر جێگایەکبن دەبنە ئامانجی ئێمە، وەک چۆن کۆرۆنا لە جیهاندا دەبێتە هۆی مردن، لە کوردستانیش تاکە ڤایرۆسێک کە دەبێتە هۆی مردن، ئاکەپە و زیهنیەتەکەیەتی، گەلی کورد بۆ ئەوەی لەم بەڵایە ڕزگاری ببێت، جگە لە هەڵبژاردەی شەڕ هیچ چارەسەرێکی دیکەی نییە، ئیدی کۆتایی بە ڤایرۆسی ئاکەپە دێت کە هەوڵ دەدات بە ترس و تۆفاندن کۆمەڵگا لەناو بەرێت، گەورەترین ترس ڕووبەڕووی خۆی دەبێتەوە، وەکو چۆن ئێمە لە ڕووی ئاکەپەدا دەیبینین".

د.ع