یەکێتی و پارتی ناوی پارێزگاری کەرکوکیان ڕاگەیاند

شاندی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنی "كاندیدی لیستی برایەتی" بۆ پارێزگاری كەركوك لە کۆبوونەوە و ناوی پارێزگاری نوێی کەرکوکیان ڕاگەیاند.


شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و تیایدا تەیب جەبار-یان وەك كاندیدی لیستی برایەتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دیارییکرد.

تەیب جەبار تەپەلوو، ئەندازیارە لە کۆمپانیای نۆکان و پێشتر لە کابینەکانى پێشوودا پۆستى بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی هەبووە.

ش.ف