یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە کوێت تۆمار کرا

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوێت تۆمار کرا، پاش ئەوەی نزیکەی ٥٠٠ توشبووی لێ تۆمار کرابوو بەبێ هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی کوێت مردنی یەکەم بەرکەوتووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە وڵاتەکەیاندا ڕاگەیاند کە هەڵگریی ڕەگەزنامەی هیندییەو تەمەنی ٤٦ساڵە.

عەبدوڵا سەنەد، وتەبێژی تەندروستی کوێت ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ٦٢ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە، بەوەش ژمارەی توشبووان لە ٢٤ی شوباتی ڕابردوەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ٤٧٩ کەس.

د.ع