شرۆڤە

كۆی بابەتەكان

  • بەختیار عەلی: تورکەکان تەنیا لە کورد نا بەڵکو لە مۆدێلە سیاسییەکەی ڕۆژئاواش دەدەن 

    "ڕۆژئاوا تەنیا ئەوە نییە كە میللەتێكە لە حاڵەتی بەرگریدا، بەڵكو مۆدێلێكی سیاسیشە، مۆدێلێكە بۆ پێكەوەژیان، مۆدێلێكە بۆ پێكەوە كاركردنی نەتەوەكان، مۆدێلێك بۆ پێكەوەژیانی بیروڕای جیاواز جیاوازیش، ھەتا لە ڕووی ژاندەریشەوە ھاوبەشی و یەكسیانی كردن لە نێوان ژن و پیاودا سیفەتێكی گرنگ و بەرچاوی ئەم ئەزموونەیە.ئەوەی توركەكان لێی دەدەن نەتەوەی كورد نییە بە تەنیا، بەڵكو لێدانە لە خودی ئەم مۆدێلە سیاسییەشە" ئەمە بەشێک لە وتارێکی بەختیار عەلی، نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کورد.
  • ژیژەک: کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیهاندا 

    "ئەو عەبقەرێتییەی ترامپ (کە خۆی نەخشەی بۆ کێشاوە) ڕەوایی دەدات بە خیانەتە نوێکەی لەکوردەکان (زۆر چالاکانەش خۆش دەبێت لەهێرشی تورکیا بۆسەرکوردەکان لەو ستاتۆیەی باکوری سوریا کەکوردەکانی ئەوێی تیادا نیشتەجێن)، دەشڵێت 'کوردەکان فریشتە نین' بەدڵنیاییەوە لەلای ئەو فریشتەکان زیاتر کەوتونەتە ئیسرائیلەوە (لەکەناری ڕۆژئاوا) وە ناوچەی یەمەنی نزیک لە سعودییە نەک شوێنی تر. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە: کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیهاندا."، ئەمە بەشێکە لە وتارێکی سلاڤۆی ژیژەک، فەیلەسوف و ڕەخنەگری سلۆڤینیی، دەشڵێت: کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیهاندا.
  • نامەیەک لە نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا-وە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان 

    جاویدان کمال ئەندامی نوێنەرایەتی ڕۆژائاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی کە تایبەت بوو بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.
  • مەزڵوم عەبدی: لەنێوان ڕێککەوتن و جینۆساید، ژیانی خەڵکەکەمان هەڵدەبژێرین 

    مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەمیانەی وتارێکیدا بۆ گۆڤاری فۆرین پۆلەسی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەنێوان ڕێککەوتن لەگەڵ سوریاو ڕووسیا و جینۆسایدی گەلەکەمان، بێگومان ژیانی خەڵکەکەمان هەڵدەبژێرین.
  • شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: دەتانەوێت یەکێتی بکەنە ڕۆبۆتی دەستی ئەولا 

    شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتارێکدا ڕەخنەی جدیی لە کاربەدەستانی حزبەکەی دەگرێت، سەبارەت بە مامەڵەیان لەگەڵ پارتی و دەڵێت"دەتانەوێت یەکێتی بکەنە ڕۆبۆتی دەستی ئەجێندای ئەولا" و هەولێر-یش بەداگیرکراو ناودەبات.
  • بایک باس لە داگیرکاریی و پیلانەکانی دەوڵەتی تورک دەکات 

    جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە ئاماژە بە گرنگیی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەم سەردەمە دژی داگیرکارییەکان دەکات و تیشک دەخاتەسەر داگیرکارییەکانی تورکیا لە باکور و باشوری کوردستان و باکوری سوریا، دەشڵێت: دەوڵەتی تورک ماددەی هۆشبەر و لە شفرۆشی لە کوردستاندا بڵاودەکاتەوە.
  • فوئاد بێریتان: لایەنەکانی ڕۆژهەڵات دەتوانن ببنە هەوێنی سازبوونی یەکێتی نەتەوەیی 

    فوئاد بێریتان هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار،لە وتارێکدا بە ناونیشانی "هێز و لایە‌نەکانی ڕۆژهەڵات هەوێنی سازبوونی یەکێتی نه‌ته‌وه‌یى و دەستپێشخەرن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یى"، ئاماژەی بەوەداوە کە گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە بە خێرایی دەڕۆن و هیچ لایەنێک وەک ڕابردوو ناتوانێت سیاسەت بکات و دەبێت سیاسەتێکی دیموکراتی بگرێتەبەر دەشڵێت: لایەنەکانی ڕۆژهەڵات دەتوانن ببن بە هەوێنی ئەو یەکێتییە.
  • هاوسەرگیرییەک کە نەوەیەک دەکوژێت 

    پەیمان ڤیان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، لەسەر هاوسەرگیری و بەشوودانی کچان لە تەمەنی بچووکدا لە ئێران، کە بەپێی یاسا لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە ڕێگای پێدراوە دەڵێت: کێشەیەکی بنەڕەتی کە زۆر بە ئایدۆلۆژیایانە وەکو کۆمەڵکوژییەک لەسەر ژن و کۆمەڵگای ئێران بەڕێوەدەچێت، هاوسەرگیرییە لە تەمەنی بچووکدا، کە زەبرێکی گەورە لە ڕۆح، مێشک و جەستەی ژن دەدا.
  • "بۆ دیار غەریبی برا، مامۆستا، شۆڕشگێڕ و سەرکردە" 

    شیلان غەریب، خوشکی شەهید دیار غەریب ناسراو بە "هەڤاڵ هەڵمەت" وتارێکی دەربارەی شەهیدی برای نووسیوەو تێیدا بەڵێن دەدات، کە لەبەر ئەو هۆکارانەی لە وتارەکەدا باسی دەکات، درێژە بە خەباتەکەی شەهید هەڵمەت بدات.
  • "دیسان قەییوم و كودەتای سپی ئەردۆغان" 

    هیوا سەیدسەلیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وتارێکدا بە ناونیشانی "دیسان قەیوم و کودەتای سپی"، تیشک دەخاتە سەر لەنوێ سەپاندنەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێنەرەکان و لادانی ئەو كەسانەی كە بە ئیرادەی خەڵك و لە ڕێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە بووبوونە هاوسەرۆكی شارەوانیی توركیا و دەڵێت:"دەسەڵاتدارنی توركیا ئەگەر بەو نەفەسە نادیموكراسیانە مامەڵە لەگەڵ كێشەكان بكەن، توركیا و ناوچەكە بەرەو تونێلێكی تاریك دەبەن كە دەرچوون لێی ئاسان نەبێت".
  • "ئاپۆیزم بە ڕووخاندنی لۆمپەنیزم بنەماکانی کۆمەڵگای نوێ دادەڕێژێت" 

    ڕزگار ڕەوشەنی، چالاکوانی سیاسیی لە وتارێکی تایبەتدا، کە بۆ ڕۆژنیوزی ناردووە، دەڵێت:"بزۆتنەوەی ئاپۆیستی بە روخاندنی کەسایەتی لۆمپەنیزم و دیاردەی خەیانەت، بنەماکانی کەسیەتی و کۆمەڵگای نوێ دادەڕێژڕێت".
  • تورکیا لەبەردەم دواپەیامی ئۆجالاندا 

    ئامانج هەرتەلی، ڕۆژنامەنووس، لە وتارێکی تایبەتدا، کە بۆ ڕۆژنیوزی ناردووە، شیکردنەوە بۆ پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و دەڵێت"ئەو پەیامە دەرگا خۆشبەختیی بەسەر تەواوی گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا دەکاتەوە"، هەروەها خوێندنەوەش بۆ کاردانەوەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ئەو پەیامەدا دەکات.
  • (ئاپۆ) ناوەکەی تری (ئاشتیی) 

    (ئاپۆ) ناوەکەی تری (ئاشتیی)، ناونیشانی وتارێکی چاودێر و شرۆڤەکار پەیکار عوسمان-ە، تیایدا تیشک دەخاتە سەر دوایین پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و دەڵێت: ئاپۆ تەنیا ئاشتییە، کە بەرزترین شوێنە ئینسان پێی بگات، ئاپۆ ساڵانێکە تەنیا خەریکی دەسکاریکردنی بیری خۆیەتی و لەوێشەوە گەیشتووەتە دەسکارییەک، كه تەنیا ئەو دەسکارییە چاکی ئەکا و خراپی ناکات!.
  • ڕۆژنامەنووسێكی تیرۆركراو لەكونجی زینداندا دەژی 

    (ڕۆژنامەنووسێكی تیرۆركراو لەكونجی زینداندا دەژی) ناونیشانی وتارێكی ڕۆژنامەنووس زمناكۆ ئیسماعیل-ە كە تیایدا تیشك دەخاتە سەر دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ڕۆژنیوز زوبێر برادۆستی و باس لەو بێدەنگییە دەكات كە لەبەرامبەر دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس زوبێر برادۆستی هەیە و دەلێت: دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ڕۆژنیوز، (زوبێر برادۆستی) تیرۆركردنە، لەو جۆرە تیرۆركردنەیە كە خوێنی نەڕژاوە، بەڵام بۆ چاوترساندنی ڕۆژنامەنووسانی دیكە، لە كونجی زینداندایە.
  • ئەرەن: بۆچی کوژرانی بەرپرسێکی میت هێندە پارتی ناڕەحەت کرد؟ 

    "پارتی بۆچی هێندە ناڕەحەتە سەبارەت بەکوژرانی بەرپرسێکی میت لە باشوری کوردستان؟ ئەمە پرسیاری یەکتا ئەرەن-ی نووسەرە، لە بەشێکی وەڵامەکەشیدا دەڵێت:"پارتی لەتێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا ڕۆڵی' ئەسپی تروادا'ی بینیوە، لەمێژوودا هەمیشە پشتی دوژمنانی کورد و کوردستانی گرتووە و پەیوەندی قوڵیی درووست کردووە".
  • د.چۆمان: ھێزێکی کوردیی دەبێتە مایەی مەرگی نەوەی داھاتووی خۆی 

    لە شرۆڤەیەکدا، کە تایبەت بۆ ڕۆژنیوزی ناردووە، دەربارەی گەمارۆدانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە، کە بووەهۆی لەبارچوونی دوومنداڵی ژنان، نووسیویەتی، د.چۆمان هەردی باس لەوە دەکات، "ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا نوێیه‌، ئه‌و ڕاستییه‌ تاڵه‌یه‌‌ كه‌ ھێزێکی کوردیی دەبێتە مایەی مەرگی نەوەی داھاتووی خۆی، گەر لە ڕابردوودا داگیرکاران منداڵی کوردیان دەکوشت چونکە وه‌ك مه‌ترسیی به‌رده‌وامبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەیانبینی، لەم ساتەوەختەدا ھێزێکی کوردی به‌ فۆرم و مۆدێلێی تر ئه‌م وه‌زیفه‌ ره‌مزییه‌ بۆ داگیرکاران جێبەجێدەکات"، دەقی شرۆڤەکە بەمشێوەیەیە:
  • "ئه‌گه‌ر كورد بیت ناچاریت ئازاد بیت" 

    فادی عاكۆم، كە نووسەرێكی لوبنانییە، لەنووسینێكیدا دەڵێت: ئەگەر كورد بیت؛ جەنگاوەریت، جوامێرترین سوارچاكیت، ئەگەر تۆ كورد بیت كۆپییەكی بێگەرد و بێ خەوشی مرۆڤیت، زۆر جوانە كورد بیت، خۆزگە كورد بوومایە.
  • سوکایەتیی بە ئاڵای هەرێم لەنێوان عێراق و تورکیادا.. یارییەکی مەترسیدار 

    هەر لەم مانگەدا دووجار سوکایەتیی بە ئاڵای هەرێمی کوردستان کرا، یەک لە تورکیا و ئەوی دیکەش عێراق، بەڵام کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم و شێوازی سوکایەتییەکان لە هەردوو وڵاتەکەدا و هەڵوێستی دوو وڵاتەکەش تەواو جیاوازبوون، کاردانەوەی ئەوەی عێراق بەمشێوەیە بڕوات دەسەڵات کارەساتێک لەنێوان گەلانی عێراقدا دەخوڵقێنێت.
  • 'کۆنفیدرالیزمە دیموکراتیەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بە کورتی و بە کوردی' 

    د. شوان عەبدوڵا، لە وتارێکدا شیکردنەوە بۆ پڕۆژەی کۆنفیدرالیزمە دیموکراتیی دەکات، کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و جیهان پێشنیارکراوە و دەڵێت: کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتی، یەکێتی دڵخوازانەی پێکهاتە دیموکراتییەکانی کۆمەڵگەیە، جا چ کۆمەڵگەیەکی سەرەتایی یاخود کۆمەڵگەیەکی پێگەیشتووی سەردەمیی بێت. ئەمە دەقی وتارەکەیە:
  • "ده‌زگای ئاسایش خۆی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌" 

    دەربارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایش لە تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و ئەو کردەوانەی ئاشکراکردنیان دەکەونە ئەستۆی ئاسایش لە ئێستا و ڕابردوودا، نیاز عەبدوڵا-ی ڕژنامەنووس شرۆڤەیەکی نووسیوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
  • "هێماكانی خۆڕاگری و تێكۆشانی دیموكراتیانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌میشه‌ گه‌شاوه‌یە" 

    ئامەد شاهۆ، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، لە شرۆڤەیەکدا تیشک دەخاتە سەر دۆخی ئەمڕۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتی ئەو وڵاتە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
  • ​​​​​​​"نهێنی داگیركردنی باشوور چییه‌؟ دوو پرسیار و یه‌ک وه‌ڵام" 

    حەسەن جودی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لەبارەی هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان و ڕێخۆشکەرییەکانی دەسەڵاتی باشوری کوردستانیش بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک، شرۆڤەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
  • "دیدێكی نوێ بۆ ئاشتی" 

    هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د-ی ڕۆژنامەنووس، لە شرۆڤەیەکدا باس لە دوواین ڕەشی تورکیا و هەڵوێستەکانی پەکەکە و هەدەپە و ئاکاپە دەکات، هەروەها باس لە گرنگی ئاشتی دەکات کە، جەمیل بایک وەها پێشنیارێکی کردبوو، ئەمە دەقی شرۆڤەکەیە:
  • "دانیشتنەکانی دیمۆکرات و کۆمەڵەکان لە نۆروێژ نابێتە موزاکرەی 'کورد' و ئێران!" 

    لە شرۆڤەیەکی دۆخی ئێران و حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، عەلی کەریمی چاودێری سیاسیی ڕەخنە لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەگرێت و داوای یەکدەنگییان لێ دەکات، دەقی شرۆڤەکەی عەلی کەریمی:
  • "چ دۆستێكمان نییە جگە لە قەندیل" 

    دەربارەی پیلانگێڕییەکانی وڵاتان دژی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی  گەلی کورد، نووسەر هونەر تۆفیق لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، شرۆڤەیەکی نووسیوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی: