"ئاپۆیزم بە ڕووخاندنی لۆمپەنیزم بنەماکانی کۆمەڵگای نوێ دادەڕێژێت"

ڕزگار ڕەوشەنی، چالاکوانی سیاسیی لە وتارێکی تایبەتدا، کە بۆ ڕۆژنیوزی ناردووە، دەڵێت:"بزۆتنەوەی ئاپۆیستی بە روخاندنی کەسایەتی لۆمپەنیزم و دیاردەی خەیانەت، بنەماکانی کەسیەتی و کۆمەڵگای نوێ دادەڕێژڕێت".


تەواوی وتارەکە

بزۆتنەوەی ئاپۆیستی بە روخاندنی کەسایەتی لۆمپەنیزم و دیاردەی خەیانەت، بنەماکانی کەسیەتی و کۆمەڵگای نوێ دادەڕێژڕێت

پرسی کەسایەتی بنەڕەترین کێشە و لەمپەری مێژۆویی و ھەنۆکەییە بۆ تێکۆشانی ڕزگاری کوردستان بە ئامانجی بونیاتنانی کۆمەڵگاێکی نوێ لەسەر بنەمای کەسایەتی ئازاد و کومەڵگاێکی دیمۆکراتیک لە کوردستاندا، ڕەوشی کەسایەتی لە ھەرکۆمەڵگایدا دەتوانێت چاڕەنۆسی کۆمەڵگا و گەلێک لە بواری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستنیشان بکات کە داھاتوەکەی بە چە ئاقاڕێکدا بچێت، لە ھەڵگێرسانی شۆرشدا کەسایەتی شۆرشگێر و ئازادیخواز کە خۆی دابڕاندبێت لە زھنییەتی دەسەڵات و داگیرکەر ڕەوڵی ھەیە بۆ ڕزگاریی نەتەوە و بەدی ھێنانی بناغەکانی ژیان و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، ھاوپاری ئەوە کەسایەتیەک کە لەژێر ڕکێفی دەسەڵاتی سەردەست مابێتەوە ھەروەھا بە ناسنامەی کوردایەتی خۆی ڕاست ژیان نەکات و بە زھنیەت و کەسیەتی ئیستیعمارکراو ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەردەوام بکات بێ گۆمان ڕەوڵی شکسپێھێنانی شۆرش و بێ ئاکام ھێشتنی کۆمەڵگا لە ڕەوەندی پێشکەوتنەکانی پێ دڕاووە. لەئەگەری سەردەست بوونی ئەم شێوەی کەسیەتی کۆمەڵگای کۆن و ھاوکات بوون بە خاووەن سیاسەت و ئابۆری ئەم کەسیەتیە گەڵ و کۆمەڵگا و ئامانج و دەسکەوتەکانی بێ گۆمان لەبەرژەوەندی داگیرکەڕانی کوردستان بە ھەڵدێردا دەبات. بەڵام  بەھێز کردنی رەوشی کەسایەتی وڵاتپاڕێز و نیشتمانپەروەر و شۆرشگێری لە کۆمەڵگادا پێچەوانە دەبێتە گەرانتی بۆ کۆتای ھێنان بە چاڕەنۆسی تاڵی کوردان کە لە مێژۆو و لە ئێستاشدا کوردستانیان بە کەسیەتی بەکڕێگیڕاو داگیر کردووەو پێشیان لە بزۆتنەوەکەی گرتووە. لە کۆمەڵگای کوردستان سێ شێوە کەسایەتی کە مڵمڵانەێکی قۆڵی مێژۆویان ھەبووە بوونی ھەیە کە ھەرسێ بە مێژۆویکی لەیەک دانەبڕاو بەڕەنگارییەکی تر بۆ نەتەوا. کە دەكڕێت ھەر سێ شێوە کەسایەتی بەو فۆرمە پێناسە بکڕێت.

کەسایەتی یەکەم: کۆمەڵگای کۆن مێژۆوەکەی دەگەڕێتەوا بۆ دابڕانی مرۆڤ لە پێکەوا ژیانی ئاژەڵ بەرەو ژیانی کۆمۆناڵی سەرەتایی و دروستبۆونی ئایینی دواتر  ڕەوڵ سەرەتای کەسیەتی لە نێو میکرۆ کۆمەڵگادا. کەسایەتی کۆمەڵگای کۆن خاوەن زھنیەتێکی فئۆدالیزم و ناسیونالیزمی سەرەتاییە کە بە ساختاری عەشیرەت لە سەدەی بیست و یەکەمدا ژیان دەکەن. ھەر بوویە ئەم شێوە کەسیەتیە بەڕەنگاری ھەرجۆرە گۆرانکاری زھنیەتی و کەسایەتی بەڕەو ئاڕاستەی داڕێشتنی کۆمەڵگای نوێ دەبێتەوا بە جۆرێک ھەر لێکتڕازانێک بەڕەو کۆمەڵگای نوێ وەکۆ مەترسەێک بۆسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و دەمۆدەزگا سیاسی و ئابۆریەکانی  دەبینێت. لە سۆنگەی دژایەتی ھەوڵ دەدات ژێرخان و سەرخانی کۆمەڵگا لە بواری زھنیەتی کۆمەڵایەتی لە نوێبۆنەوە و وەژین بپاڕێزێت بەو واتایە کۆنەپەڕەستانە و کۆنەپاڕێز کۆمەڵگا چەواشە دەکات و ڕای گشتی لە فکڕ و ڕامانی نوێ دەیشێوێنێت و بەم جۆرە دەبێتە کۆسپ و تەگەڕە لەبەردەم ھیواکانی چینی نوێ بۆ گۆڕاندنی کۆمەڵگا و ھاوپار بە پاڕاستنی داب و نەریتی کۆنەپاڕێزی ژیان خۆی واتا پێدەدات. ئەم شێوە کەسایەتیە پێ باشە ئاستی تێگەیشتی سەرجەم چین و وتۆوێژەکانی کۆمەڵگا گرێدڕاوی زھنیەت و ساختاری کۆمەڵگا کۆن بێت. کاتێک ئەم کەسایەتیە لە ڕەوەندی گۆڕانکاری بۆ داڕشتنی کۆمەڵگای نوێ لە بەرامبەر ھێزی شۆڕشگێر و خۆی بێ ھێز ببینێت ھێدێ ھێدی بۆ خۆڕزگار کردن لە ترسی لەناوچۆن پەنا بۆ ڕژیمی سەردەست و داگیرکەر دەبات و دەبێتە بەرھەڵەستکاری نرخ و بەھاکانی نەتەوەو  کۆمەڵگای سرۆشتی، ئەو دەم دیاردەی خەیانەتی نیشتمانی لەسەر بنەمای پێوەندی و بەرژەوەندی لە ناوبەری ئەم شێوە کەسایەتیە و دەسەڵاتی سەردەست بەو واتایە ڕوو لە پێکھێنانی بەرژەوەندی دۆژمن و پشت لە خەلکی خۆی دەکات. و بۆ پاڕاستی تابۆ و بەرژەوەندی تەسکی عەشیرە، ماڵبات یا حیزب دەبێتە داردەستیڕاستەوخوی دەسەڵات، ئەم شێوە کەسیەتیە لە کوردستاندا ئەمڕۆ خاووەن دەسەڵاتی سیاسیە کە لە لایکەوا ھەوڵی پاڕاستنی ساختاری کۆنەپاڕێزی خۆی لە ناو کۆمەڵگا بۆ ماوەنەوەی ئۆتۆریتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەدات و لە لایەکی تەوەوا خەیانەت وەکۆ پێوەندی و بەرژەوەندی ڕەوا و پێناسە دەکات بۆ ئەوە چەوساندنی و کۆیڵایەتی لە ناو کۆمەڵگا. ئەم شێوە کەسیەتیە سەرجەم دەمۆدەزگا سیاسی، ئابۆری و کۆمەڵایەتیەکانیان بە شێوەی ئلیگاریشی بەڕێووە دەبن و کەڵک وەر دەگڕن لە ئامڕازی پۆپۆلیستی بۆ شەرعیەت دان بەو کردەوانە و دژی ھەر شێوە دیمۆکراتیزاسیونی کۆمەڵایەتی ڕادەوەستن. 

کەسایەتی دووھەم: ئەم شێوە کەسیەتیە لە مڵمڵانەی ھێزری نوی و ھێزری کۆندا لە ڕەوەندی گواستنەوەی کۆمەڵگای کۆن بەڕەو کۆمەڵگای نوێ سەرھەڵدێنن و خۆیان نیشان دەدەن. ئەو شێوە کەسایەتیە لەڵایکەوا ناتوانن خۆیان لە چەمک و کۆلتوری کۆنەپاڕێز و داب و نەریتە چەقسبەستوەکانی کۆمەڵگای کۆنڕزگار بکەن و لەڵایەکی ترەوا ئاستیان تێرکەری خۆگەیاندن بە کەسایەتی شۆرشگێر ناکات و ناتوانن خویان بە ئاستی کەسیەتیکی شۆرشگێر بگەھێنن. ھەر بوویە لەبەر نەبوونی کەسیەتی قائم و بێڕەوڵ بوون لە پێشھاتەکانی کۆمەڵگا بەڕەو ئاسۆی داھاتوو دژایەتی ھەمەڕەنگی کۆمەڵگای کۆن و کۆمەڵگای نوێ دەکەن. لەم شێوە کەسایەتیە لەبەر خۆڕاستنەکردنەوە  لە پێشکەوتنەکاندا تووشی گڕفتی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی و نەخۆشی دەرونی وەکۆ: ھەست و گڕیدراو بوون بە کۆمەڵگای لەدەست دەدەن، لە کەفدانی پێگەی چینایەتی و قەوارەی ماڵباتی و عەشیرەی، سەرھەڵدانی ناھەنجاری دەرونی لە کەسایەتیدا، لە نێو مەودای کۆڵتوری فەرمی خۆی و کۆڵتوری سەردەست (داگیرکەر) ژیان دەکات، ترس و وەحشەت لە پێگەی کۆمەڵایەتی و ئەو پرسگیریە سایکۆلۆژیانە لە ڕەفتار و کرداردا تووشی جنۆنی ئەخڵاقی و پەرچەکردکاری دژە کۆمەڵایەتی دەبێت. و ئەوە سەرەتاێک دەبێت بۆ لە دایکبوونی تیپی شێوە کەسیەتیک لۆمپەنیزم، ئەم کەسیەتیە خاوەن پلەی چینایەتیە نیە لە ناو کۆمەڵگادا بەڵکۆ دەکڕێت بە بەرچاو گرتنی تایبەتمەندیەکانی وردە بۆرژوای و ھەڵپەڕەست بوونیان سەر بە چینی بۆرژواو و تا ڕادەێک دەسەڵات پێناسەی بکڕێت. شێوەی کەسایەتی لۆمپەن کە بە کەڵک وەرگرتن لە پۆپۆلیزم بانگەشە خۆی دەکات بە دەستکێشانە ناو نرخ و بەھاکانی گەل و کۆمەڵگا و بزۆتنەوە ئازادیخوازەکان لە ڕێگای قسەی نەشیاو و سەفسەتە کردن خۆی دەردەبڕێت و ھەوڵ دەدات بە ڕەشکردنی بزۆتنەوە شۆرشگێڕەکان خۆی وەکۆ فکر و ھزر و ڕێگا و ڕێباز نیشان بدات. ئەم شێوە کەسایەتیە کە لۆمپەنیزمی لێ کەوتوەتەوا لە بانگەشە سیاسیەکانیدا دژی سەرجەم بزۆتنەوەکانی کوردستان بە تایبەت بزۆتنەوەی چەپ و دموکراتیک و وڵاتپارێز دەوەستێتەواو و پرۆپاگەندە بۆ دو خەتی جیاواز وەکۆ؛ سیستمێکی پاشایەتی و بزۆتنەوە دینیەکانە دەکات. تیپی لۆمپەن لەبەر ئەوەی تایبەتمەندی ھەڵپەرەستیان ھەیە کاتێک شۆرش دەگات بە بەرزترین ئاستی خۆی وەکۆ دلسوز و پێشەنگ نیشان دەدات. بەڵام بە گشتی لەبەر ئەوەی کە ئەم شێوە کەسیەتی لەسەرلێشێواویدا ژیان دەکات و کەسیەتیکی بەھێزی نییە پراکتیکی تاکەکەسی و جەمعی چە سیاسی و کۆمەڵاتی دەکەوێتە خزمەتی دەوڵەتی داگیرکەر و لە کۆتایدا دەبنە خزمەتکاری بزۆتنەوە ڕاست و فاشیستەکان. ھەبوونی تیپێکی ئاوەھا لە نێو کۆمەڵگا زیان گەیاندنی بە ژینگەی تەندڕوستی کۆمەڵگا و دەرفەتەکان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا لەناو دەبات و ھەوڵ دەدات عەوامگەرایی پەڕە پێبدات و لەڕێگای جۆڵاندنی ھەست و سۆزی گشتی خەڵک لە ڕەوەندی پێگەیاندنی زۆرتری عەقڵ، شعۆر و خرەدی کۆمەڵایەتی سارد بکاتەوا. ئەو تیپە مرۆڤانە لە ژیانی تاکەکەسی خۆشیاندا تووشی بنبەستێکی خۆ ئیفادە کردن ھاتوون بەو واتایە شکەستنیان زۆر تەجرۆبە کردووە.

کەسایەتی سێھەمین: کەسایەتی وڵاتپاڕێز و نیشتمانپروەرو  کە خۆی گەیاندووە بە پێوانەکانی شۆرشگێریەتی ، ئەم شێوە کەسایەتیە بە دڕێژایی مێژوۆ دژبەری ھەردۆ شێوە کەساتیەکەی تر بە تایبەت کەسیەتی کۆمەڵگای کۆن وەستاوەتەوا. کەسیەتی شۆرشگێر ژیان و زھنیەتی کۆمەڵگا و چینی کۆن دەستپێک کەسایەتی خۆیدا دەرۆخێنێت و ڕەتدەکاتەوا و ھەڵگری زھنیەت و کردارێکی دیمۆکراتیکە و ژیان و چەمکەکانی کۆمەڵگا و زھنیەتی کۆمەڵگای کۆن بەڕەسمیەت ناناسێت و تێکۆشانی فڕە ڕەھەندی لە بوارەکانی ھزڕی و زھنیەتی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئایدۆلۆژی و سەربازی بۆ داڕشتنەوەی ژێرخان و سەرخانی کۆمەڵگای نوێی پێشدەخات. کەسایەتی شۆرشگێر و نیشتمانپەروەر لەسەر بنەمانی ژیانی حەقیقی و ماڤداری گەل و کۆمەڵگا تێکۆشان دەکات و ھیچ بەرژەوەندی تاک، ماڵبات، عەشیرەیان گرۆپێکی تایبەت بە فەرمی ناناسێت و بەبنەما نایگڕیت ھەر بۆیە بەرژەوەندی نیشتمانی ناکەوێتە سازش لەگەڵ دەوڵەتی سەردەست و داگیرکەر. لە ناوبەڕی کەسایەتی شۆرشگێر و شێوە کەسایەتی خەیانەتکار و لۆمپەنیزم  پێکدادانی و کۆمەڵایەتی و سیاسی ڕوودەدەن کەسایەتی شۆرشگێر لەم پێکدادانەدا ھێزی دیمۆکراتیک وەکۆ ئامرازێک بەکار دەھێنێت بۆ چەسپاندنی ئامانجەکانی گەل بۆ گواستنەوەی کۆمەڵگای کۆنی چینایەتی بەرەوە و کۆمەڵگای نوێ و کەسایەتیکی نوێ.

ئەمڕۆ ڕای گشتی کوردستان بینەڕی پێکدادانێکی کۆمەڵایەتیە لە ناوبەری ھەر سێ شێوە کەسایەتیانە ئەو پێکدادان و رووبەڕووبۆنەوە دێتە واتای ڕنسانسێکی زھنیەتی و کەسایەتی کە لە بواری کۆلتوری و کۆمەڵایەتی گۆرانکاری بنەڕەتی بەرھەم دەھێنێت. لەم قۆناغەدا  گەلی کورد دەبێت خەیانتکاران و دار و دەستەکانیان لە ھەر چواربەشی کوردستان باش بناسن و تەسبیتی بکەن ھەر گەڵێک شۆرشگێر و خەیانتکاری کۆمەڵگا و وڵاتی خۆی باش ناسی بی گۆمان ڕێگای سەرفرازی و شکۆمەندی نەتەوەایەتی دەبڕێت و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. سەرکەوتن بەو واتایە کە کوردستانێک ڕزگار بکڕێت بە کەسایەتیەک ئازاد و نەک کوردستانێک ئازاد بکڕێت بە کەساتیەکی داگیر کراو کە مێژوو دیسانەوا لە ئەمرۆدا دووباڕە بکاتەوا.

 

ش.ف