ئەرەن: بۆچی کوژرانی بەرپرسێکی میت هێندە پارتی ناڕەحەت کرد؟

"پارتی بۆچی هێندە ناڕەحەتە سەبارەت بەکوژرانی بەرپرسێکی میت لە باشوری کوردستان؟ ئەمە پرسیاری یەکتا ئەرەن-ی نووسەرە، لە بەشێکی وەڵامەکەشیدا دەڵێت:"پارتی لەتێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا ڕۆڵی' ئەسپی تروادا'ی بینیوە، لەمێژوودا هەمیشە پشتی دوژمنانی کورد و کوردستانی گرتووە و پەیوەندی قوڵیی درووست کردووە".


یەکتا ئەرەن، نووسەری ڕۆژنامەی ئۆزگور پۆلیتیکا ، لەسەر کوژرانی بەرپرسێکی میت بەناوی  عوسمان کۆسە لە باشوری کوردستان و ناڕەحەتبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق ، وەها نوسیویەتی:

عوسمان کۆسە بەرپرسی میت لەشاری هەولێر لەباشوری کوردستان کە لەدژی پێشەنگانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان کاری دەکرد، لەئەنجامی هێرشێکی گەنجانی وڵاتپارێزی کورد کوژرا.

دەوڵەتی تورک لەڕێگای دام و دەزگاسیخوڕییەکانی میت هەمیشە قڕکردنی کوردان و گەلانی تر بەئامانج دەگرێت، کاتێک بەهیچ ئەنجامێک ناگات ئەوا لەڕێگای لەشکرکێشیی و سیخوڕیی هەوڵ دەدات ئەنجامێک بەدەست بێنێ.

کاتی زۆر تێنەپەڕیوە بەسەر شەهیدبوونی ساکینە جانسز، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، زەکی شەنگالی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە و هەرە دوایش دیار غەریب ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی  پەکەکە و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، کەگەلێک شەهید و ئەنفالیان هەیە و بەشێکی گەورەی ژیانی خۆیان بەخشیە تێکۆشان بۆ یەکێتی نەتەوەیی. بۆیە میت بەهاوکاریی نۆکەرانی هەرێمیی هێرش دەکات و دەیەوێت ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.

لەبەرامبەر ئەمانەش ، کۆمەڵێک گەنجی وڵاتپارێز هەڵسان بە کوشتنی عوسمان کۆسە کەبەرپرسێکی میت بوو لە شاری هەولێر لەباشوری کوردستان، ناوبراو لەکاتێکدا کوژرا لەڕێستۆرانتێک خەریکی چاوپێکەوتن بوو.

 عوسمان کۆسە لەژێر ناوی دیپلۆمات لەکونسوڵخانەی تورکیا ، ٦ مانگ پێش ئێستا بەهۆی ئەرکێکی تایبەت هاتبووە باشوری کوردستان.

بەنزیک بوونەوە لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی زەکی شەنگالی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، هێرشێکی پیلانڕێژکراو لەدژی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە پێکهات، بەو شێوەی کە ئاژانسی ئەلمۆنیتۆر و چەتینەر چەتین ئەندامی میت وتوویانە ''عوسمان کۆسە نە ئەندامی کۆنسوڵخانە بووە و نە دیپلۆماتیش بووە''، بۆئەوەهاتووەتە باشوری کوردستان تا پیلان لەدژی پێشەنگانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان دابڕێژێت بۆیە لەئاستی بەرپرسی میت ئەرکدار کراوە.

هەر ڕێکخستنێكی سیخوڕیی لەنێو وڵاتێکی تر کاری سیخوڕیی ئەنجام بدات ئەوا پێچەوانەی یاسایە، بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتیی ئەگەر دەستێوەردان لە کاری ناوخۆیی وڵاتێک بکرێت ئەوا لەچوارچێوەی تاوان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، لەبەرئەمەش زۆرێک لەڕێكخستنەکانی هەواڵگریی و ئەندامانی هەواڵگیری کاتێک لەوڵاتێکی تر واتە لەدەرەوەی سنووری وڵاتی خۆیان ئەرکدار دەکرێن ئەوا وەکو ئەندامی کونسوڵخانە یاخوود بەسیفەتی دیپلۆمات دەناسێنرێت.

باشوری کوردستان تێکۆشانێکی گەوری ئەنجامداوە و بەهەزاران شەهیدی داوە لەپێناو ئازادیی، عوسمان کۆسە-ش بەڕێبازێکی نایاسایی ئەرکدار کرابوو لەدژی پێشەنگانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، بۆیە لەلایەن گەنجانی وڵاتپارێزی کوردەوە بێ کاریگەرکرا.

پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لەمیدیاکانی خۆیدا ، کوژرانی ئەو ئەندامەی میت وەکو' هێرشێکی تیرۆریستی'  ناوزەد کرد ، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە پارتی دیموکرات چەندە بەکوژرانی ئەو ئەندامەی میت ناڕەحەت بووە.

پارتی بەدرێژایی مێژوو پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ هەواڵگریی تورکیا هەبووە،  میدیای شەڕی تایبەتی تورک درۆ بڵاودەکاتەوە، ئەوەی نەیتوانی بڵاویکاتەوە میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە دەستیان پێکردووە لەئەنجامی ئەشکەنجەیەکی زاڵمانە وایان کردووە گەنجانی کورد ناچار بە دانپێدانان بکە ، بەمشێوەیە گەنجانی کوردو  وڵاتپارێزانی کورد لەڕێگای میدیاکانی خۆیانەوە 'تەشهیر'یان کردووە،  هەروەها بەم ڕێگایە هیچ سنووریان نەهێشتووەتەوە و بانگیان لە میللەت کردووە بەشداریی لە سیخوڕییدا بکەن.

ئۆپەراسیۆنی گرتنی گەنجانی کورد و وێنەگرتنیان بەکامێرای درۆن وەکو سەرکەوتنێکی گەورە بۆخۆیان نیشان دەدەن، بەرپرسێکی میت لەباشور کوژراوە، بەڵام پارتی دیموکرات ئەمە دەکاتە بەهانە و وەکو ئەوەیە لەدژی تەڤگەری کورد دەرگای شەڕی کردبێتەوە، بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بەلێپرسینەوە هەیە.

مرۆڤ ناچار دەبێت ئەو پرسیارە بکات، پارتی بۆچی هێندە نارەحەتە سەبارەت بەکوژرانی بەرپرسێکی میت لەباشوری کوردستان کە لەدژی بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان پیلانگێڕیی و سیخوڕی بەڕێوەدەبرد؟

لە گیانلەدەستدانی ڕێبەرانی پارتی دیموکرات وەکو ئەحمەد تۆفیق و سلێمان موعینی ، تا عەلی عەسکەری پێشەنگی تەڤگەری شۆڕشی باشوری کوردستان و هەڤاڵانی، سەعید ئەلچی و سەید کرمزتۆپراک کە لە پیلانگێڕییەک کوژران ، تا پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوشتنی حەمید ئاڤجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، شاهین کلاڤوز و شەهیدبوونی هەڤاڵانی لەچەمی هێزلێ، تا دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆنترا ، پارتی دیموکرات لەگەڵ دووژمنی کوردان و هەواڵگریی تورک لەدژی ڕێبەرانی کورد هەمیشە واژۆی کردووە بۆ گەلێک ئۆپەراسیۆن.

شەهیدبوونی حەمید ئاڤجی ئەوە نیشان دەدات کە پەیوەندی پارتی دیموکرات لەگەڵ دەوڵەتی تورک تاچ ئاستێکی پیسە.  حەمید لەناوچەی گەرجوشەی سەر بەباتمان بوو ، لەنێو ڕێکخستنی مامۆستایان خەباتی دەکرد، بەشداری گەرمی تێكۆشان بووبوو، لەئەنجامی هەواڵگریی تورک بۆ پارتی، ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەکەوێتە نێو کەمینێکی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکرات، سەری حەمید ئاڤجی بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن پێشمەرگەکانی پارتی لەلاشەی جیادەکەنەوە.

پێشمەرگەکانی پارتی سەری حەمید ئاڤجی لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە دەدەنە هێزەکانی تورک، پارتی دیموکرات لەتێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا ڕۆڵی' ئەسپی تروادا'ی بینیوە، لەمێژوودا هەمیشە پشتی دوژمنانی کورد و کوردستانی گرتووە و پەیوەندی قوڵی درووست کردووە. لەبەرئەمەشە پارتی دیموکرات لەبارەی کوژرانی بەرپرسی میت لەهەولێر هێندە ناڕەحەتە.

کاتێک ئەو ڕۆژە هات نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەبەر خیانەت لەنرخ و بەهای کوردستانی لەلایەن دادگای گەلەوە دادگایی کران، پاشان دەڵێم من شتێکی وام نوسیبوو. بەڵام دڵی من دەڵێت با هیچ کوردێک نەکەوێتە ڕەوشێکی وا، بۆ ئەوەی ڕەوشێکی وا ژیانکردن ڕوونەدات دەبێت پارتی دیموکرات و گەنجانی بارزانی هەڵوێست وەربگرن لەدژی ئەو دەوڵەتانەی کە باوباپیرانی ئەوان عەبدولسەلام بارزانی بەشێوەیەکی دڕندانە لەسێدارەیان دا، بەهەزاران کوردیان بەشێوەیەکی بێ بەزەیی کۆمەڵکوژ کرد.

پێویستە لەژێر چەتری کۆنگرەی نەتەوەیی دا بۆ کوردستان و شەهیدانی ئازیز کە خەیاڵیان کوردستانێکی چوارپارچە ئازادبوو خزمەت بکرێت، نەکەونە نێو گەمەی نەوەی عوسمانیەکان.

 

ش.ف